21 کوردستان

گەشتی عەمرە دوای دوومانگ لە وەستانی دەستپێدەکاتەوە

03:17 - 12/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، چاوەڕوانی رێنوێنی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لەگەڵ تەواو گەڕانەوەی حاجییانمان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رێنوێنی نوێ بۆ گەشتەکانی عومرە دەردەکات".

وتیشی: یەکەم گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی رێنوێنییەکان دەکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتووەوە".

هاوکات، کۆمپانیاکانی حەج وعومرەی هەرێم دەڵێن: "تاوەکو ئەمڕۆ لە سعودیەوە هیچ ڤیزەیەکی نوێ بە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان نەدراوە بۆ دەستپێکردنەوەی عومرە و چاوەڕوانی رێنوێنییەکانی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی یەکەم گەشت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن