39 کوردستان

راگەیەنراوێك لە كەشناسیەوە سەبارەت بەو تاوەبارانەی بەرێوەیە

12:11 - 12/06/2025

زەمەن - هەواڵەكان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن