40 کوردستان

باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی

01:00 - 11/06/2025

زەمەن - هەواڵەکان

 بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و سبەینێش بە هەمان شێوە 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن