وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سودانی کۆدەبنەوە
02:23 - 02/06/2025
زەمەن:-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: لەم چەند ڕۆژەدا وەزیرە کوردەکانی بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە کۆ دەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: گفتوگۆکان بەردەوامن بەو ئامانجەی بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئایار ڕەوانە بکرێت، لەم چەند ڕۆژەدا وەزیرە کوردەکانی بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە کۆ دەبنەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، یەک هەڵوێستن و هاوڕان، لەسەر ئەوەی کە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تایبەت بە ڕاگرتنی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نادەستوورییە.