ئەمڕۆش وەك هەموو سەرتایەكی مانگ، خانەنشینانی عێراق مووچەی مانگی شەش وەردەگرن
11:40 - 01/06/2025
زەمەن - ئابوری
جیاواز لە مووچەخۆرانی دیكە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی
شەشی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراق دابەشدەکرێت، وەك هەموو سەرەتایەكی مانگەكانی
رابردوو لەسەرەتادا مووچە وەردەگرن.
بەپێی بەدواداچونەكانی "زەمەن" لە
گرووپەکانی تایبەت بە خانەنشینان ئاگادارکراونەتەوە ئەمڕۆ 1ی 6ی 2025، مووچە دەخرێتە
سەر هەژمارەکانیان و لە دوای عەسرەوە دەتوانن وەریبگرن.
هاوكات هەر ئەمڕۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی کەرتی
تایبەت، چاودێری کۆمەڵایەتی و مینحەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دابەشدەکرێ و لەگەڵ
دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش، بەسەر ئەم توێژانە، هەریەکە لە منداڵانی بێ دایک و
باوک و خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی 100 هەزار دیانری جەژنانە وەردەگرن.