میكانیزمەكانی دەسەڵات بۆ كۆنتڕۆڵی كۆمەڵایەتی
6/1/2025 5:10:00 PM
باوان شێخ کەریم
دەوڵەت و داد وەری لای ئەفڵاتوون
ئەفڵاتوون بە پشت بەستن بە ئایدیا مێتا فیزیكیەكانی و ھزرە بنەڕەتی و پرسی دادوەری و چاكە . بەم جۆرە وەسفی دەوڵەت و تاك ئەكات.
"ئەگەر تاكە كانی كۆمەڵگە تێكرا خراپ بن یا بەسروشت خراپ بن ئەوا ناتوانین دەوڵەتێكی چاك دامەزرێنین ، بە ھەمان شێوەش ،خراپی دەوڵەت ھاوڵاتیان بەختەوەر ناكات، ھەرچەندە ئەو ھاووڵاتیانە بەسروشت چاك بن و ئارەزووی خراپە كردنیشیان نەبێت."
لەم دیدەی ئەفڵاتوونەوە لە پەیوەندی دیالێكتیكی نێوان دەسەڵات و كۆمەڵگە تێئەگەین كەچۆن .دەوڵەت وەكو فاكتێك لەگەڵ كۆمەڵگە پەیوەندیان بە یەكەوە ھەیە. ئەفڵاتوون پێی وایە پێویستە فەیلە سوفان سەرپەرشتی ژیانی كۆمەڵایەتی و ڕامیاری بكەن تا كۆمەڵگە یەكی سەقامگیرو دادپەروەرمان ھەبێت .
بەپێی جۆرەكانی دەسەڵات جۆرەكانی كۆنتڕۆڵیش ئەگۆڕێت . لە سیستمی پاشایەتی ڕەھادا. بنەماڵەی پادشا تحكم بەكۆی ئازادی سامانە نەتەوەییەكانەوە دەكرێت. كۆنتڕۆڵیش لە ڕێگەی ھێزو نەریتەوەیە.
لە كۆماری و فیدرالیشدا مامە لەگەڵ دمەزراوە حكومیەكان و یاسا دا دەكرێت.
بەڵام لە ئێستادا كۆنتڕۆڵی كۆمەڵایەتی فۆڕمی جیاوازی وەر گرتوە.
كۆمەڵگەش گۆڕانی زۆری بەسەر دا ھاتوە.
بۆنمونە (ھابرماس١٩٢٩)
بەمجۆرە باس لە دیموكراسی ئەكات.
ھابرماس لە دیدێكی عەقڵانیەوە سەیری دەوڵەت دەكات پێی وایە كە كردەیەكی عەقڵانیەو بەتەواوی جەختی لەسەر دیوەپڕاكتیكەكەی دەسەڵاتی سیاسیە. بەندە بە پرسەكانی ئازادی و تەوافوق.
"ڕێكەوتن و كۆدەنگی ،كە زادەی دیالۆگێكی عەقڵانین ، سەرنجیدا دەوڵەتی مۆدێرن ھێشتا نە گەیشتۆتە ئاستی ھەرە جیای خۆی . دەوڵەتی یاسا تەنیا واتا پێوەریەكەی دەپارێزێ گوایە پڕۆژەیەكی مێژووییە. چونكە لە گۆشەنیگای تیۆری سیاسیەوە مێژوو بریتیە لە تاقیگەی سەلماندن.
ئەو جەدەلەی شۆرشی فەرەنسی مەبەستی بوو بەدیبێنێ لە نێوان لیبرالیزم و دیمۆكراسی لە گشت جیھاندا تەقیەوە"
مە بەستمە بڵێم ڕاستە دەوڵەت بەرھەمی كۆمەڵگەیە بەڵام ھەرگیز ئەم بەرھەمە بێ ئەنتیتز و ململانێ نیە . ھەمیشە گرێ دراوە بە كۆمەڵێ ململانێ و كێشەو پرسە بنەرەتیەكانی ئازادی تاك و پێدانی ماف و دابین كردنی ئازادی و خۆشگوزەرانی فەراھەم بكەن .كە لە ئێستادا لە كۆمەڵگەی كوردی كۆی ئەم كێشانە بە زیادەوە وجودیان ھەیە دەكرێت بڵێین حكوومەت و ھاوڵاتی دەمێكە پەیمانەكەی نێوانیان نەماوە و كۆتایی پێھاتوە. متمانە لە نێوان حكوومەت و ھاوڵاتی نەماوە . تاك باوەڕی بە سیاسیەكان نەماوە . بۆ یە لەم دواییانە لە زۆرینەی چالاكی و خۆپیشاندانەكان حكوومەت ھێزی بەرامبەر ھاووڵاتیان بەكار ھێناوە. خەڵكی بەشێوەیەكی ئارەزوو مەندانە پەیڕەوی لە و یاسا و فەرمانانە ناكات كە حكوومەت دەریان ئەكات .
ھابرماس شەرعیەتی سیستمی سیاسی بەڕادەی وەدیھێنانی ڕەزامەندیی كۆمەڵگە لە سیستمی سیاسی و كارو كردەوەكانیەوە دەبەستێتەوە
پێی وایە " ھیچ سیستمێكی سیاسی نیە تاماوەیەكی زۆر متمانەی خەڵك بۆخۆی بەدەست بێنێ واتە گوێڕایەڵی تاكەكانی كۆمەڵگە بەبێ پشت بەستن بەچەند شێوازێكی دیاریكراوی شەریعەت."