87 عیراق

گەلەکۆمەكی بەڕێوەیە بۆ دوورخستنەوەی شیعە لە دەسەڵات

12:31 - 01/06/2025

زەمەن -عێراقی

سەدرەدین قەبانچى پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتی نەجەف و یەکێک لە دامەزرێنەرانى ئەنجومەنى باڵای شۆرشی ئیسلامی لە عێراق بەئاشکرا رایگەیاند ” خەڵکانێک بەشەو خەریکی گەلەکۆمەن بۆ کارێکی نهێنى “، دەیانەوێت شیعەکان لە حکومکردنى عێراق دووربخەنەوە.

22 ساڵە شیعەکانی عێراق فەرمانڕەوایی ئەم وڵاتە دەکەن، بەڵام ئێستا ئەو وتارخوێنە هۆشداریی دەدات لە گۆڕانکارییەکى نوێ و دەڵێت: نوێکردنەوەى کارتى دەنگدان لە پارێزگا سونییەکان لە رۆژئاوا و ناوەڕاستى عێراق و ئەو شوێنانەى کە زۆرینەى دانیشتوانەکەى سونیین بێ بەرنامە و ئاڕاستەکردن نییە و دەیانەوێت لەم هەڵبژارنەى داهاتوودا دەسەڵات لە شیعەکان وەربگرنەوە.

ئامارەکان واپیشانی دەدەن لە هیچ شوێنێکى عێراق بە ئەندازەى ناوچە سوننە نشینەکان خەڵک ناچێت بۆ نوێکردنەوەى کارتى دەنگدان، ئەمەش ئەوە دەگەیەنرێت شەوانە شتێکیان بەگوێدا چپێنراوە و من پێتان دەڵێم دەیانەوێت شیعە لە دەسەڵات دوور بخەنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن