ترەمپ: دەمەوێت غەززە ببێتە موڵکی ئەمریکا
01:44 - 15/05/2025
زەمەن _ جیهانی
ترەمپ دەڵێت: دەمەوێت غەززە ببێت بە موڵکی ئەمریکا و دەیکەمە ناوچەی ئازادی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر ڕایگەیاند: بیرۆکەی زۆر باشی هەیە بۆ غەززە، ئەویش ئەوەیە کە بیکات بە ناوچەی ئازادی، شانازی دەکات ئەگەر ئەمریکا خاوەندارێتی بکات و بیبات و بیکاتە ناوچەی ئازادی.
ترەمپ چەندین جار بیرۆکەی ڕاگواستنی دانیشتوانی غەززە و گۆڕینی ئەو خاکە بۆ هاوینەهەواری گەشتیاری خستەڕوو، بەڵام پێشنیارەکەی بە ڕەتکردنەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی وەڵام درایەوە.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە چڕتر بووەتەوە و ڕووبەرێکی بەرفراوانیشی بەیەکجاری کاول بووە.