71 جیهان

ئەردۆغان: سەختە بتەوێت لەڕێی دەستووری کودەتاچییانەوە کۆمەڵگە یەک بخەیت

03:43 - 22/05/2025

زەمەن:-

 

 ئەردۆغان پێویستی نووسینەوەی دەستورێکی نوێێ ڕاگەیاند و دەستووری ئێستای وڵاتەکەی بە "دەستووری کودەتاچییان" ناودەبات.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، لەکاتی گەڕانەوەی لە هەنگاریاوە، لە نێو فڕۆکە قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و وتی:  "هەرچەند دەستوور هەموار دەکەیتەوە، بیکەوە، ئایا دەتوانیت لەڕێی دەستوورێکەوە بچیتە پێشەوە کە لە سەردەمی کودەتادا نووسراوەتەوە؟ ئەی ماوەی ٤٠ ساڵە نایبینن چەندە سەختە لەڕێی دەستووری کودەتاچییانەوە بتەوێت کۆمەڵگە یەک بخەیت؟"

سەرۆککۆماری تورکیا پێیوایە "زۆربەی کێشەکانی ئەمڕۆی تورکیا بەهۆی ئەو دەستوورەیە کە کودەتاچییەکان نووسیویانەتەوە."

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دەڵێن، ئەردۆغان تەنیا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە خۆی بەربژێر بکات، بۆیە دەستوور دەگۆڕێت.

هاوکات، ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، "من خەمێکی لەوجۆرەم نییە کە جارێکی دیکە هەڵبژێردرێم یان خۆم بەربژێر بکەم. بەڵکو خەمی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ ئەو هەنگاوەی دەینێین، چۆن وڵاتەکەمان بەرز دەکەینەوە. شوکر ئێستا داهاتی نیشتمانیی تورکیا لە ئاستێکی باشە".

ئەمە لە کاتێکدایە، زۆربەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا لەگەڵ نووسینەوەی دەستوورێکی مەدەنین و دەڵێن ئەو دەستوورە لە کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن کودەتاچییانەوە بەسەر خەڵکدا سەپێندراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن