هۆشدارییەکى بەپەلە لە ئەمریکاوە بۆ سوریا
07:04 - 20/05/2025
زەمەن - جیهانى
ئەمریکا هۆشدارى دەداتە حکومەتە کاتییەکەى ئەحمەد شەرع لە سوریا و دەڵێت، چەند هەفتەیەکى ماوە و دەڕووخێت.
ئێوارەى ئەمڕۆ مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە دەسەڵاتی نوێی سوریا و رایگەیاند، دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا شەڕێکی ناوخۆیى لە وڵاتەکەیان هەڵبگیرسێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گوتەیەکدا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، دەکرێت لە چەند هەفتەیەکدا دەسەڵاتی ئێستای سوریا بڕوخێت و تەنانەت ئەو وڵاتەش دابەش بێت.
هەروەها گوتیشى، هەڵسەنگاندنی ئێمە بەو جۆرەیە، راشکاوانە بڵێم، کە لەوانەیە دەسەڵاتی راگوزەر چەند هەفتەیەک لە رووخانەوە دوور بێ، نەوەک چەند مانگێک، هەروەها چەند هەفتەیەک دوور بێ لە شەڕێکی ناوخۆیى کە سەرانسەری وڵاتەکە بگرێتەوە و وڵاتەکە دابەش بێت.