ترەمپ: پوتین بەتەواوەتی شێت بوە
09:51 - 26/05/2025
زهمهن - جیهانی
سەرۆكی ئەمریكا
دەڵێت، بەمزاوانە هەواڵی دڵخۆشكەر لە بارەی غەززە و ئێران بڵاودەكرێتەوە و دەشڵێت،
ئەوەی پوتن لە ئۆكراین دەیكات شیتانەیە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی
ئەمریكا رایگەیاند، بەمنزیكانە لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس هەواڵی خۆش بڵاودەكەنەوە لەبارەی
شەڕی غەززە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا دانوستانی ناڕاستەخۆی نێوان ئیسرائیل و حەماس
دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانیش
ئیدارەی ترەمپ فشاری زۆری خستووەتە سەر ئیسرائیل بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ لە كەرتی غەززە، بڕیاریشە ئەمڕۆ وەفدی ئیسرائیل
بگاتە قاهیرە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەست.
ترەمپ راشیگەیاند،
گفتوگۆیەكی زۆر باشیان لەگەڵ ئێران كردوە، پێدەچێت لە ماوەی یەك دوو رۆژی
داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەر هەبێت لەبارەی دانوستانەكانی تایبەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی
ئێران.
لەبارەی شەڕی ئۆكراین
و روسیاش ترەمپ دەڵێت، ئەوەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا لە ئۆكراین دەیكات كارێكی
شێتانەیە و دەیەوێت هەموو ئۆكراین داگیر بكات، ئەوەش مانای روخاندنی ئەو وڵاتەیە،
لە بەرامبەریشدا ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین ئەوەی دەیكات لە بەرژەوەندی وڵاتەكەیدا
نییە.