90 عیراق

فازڵ نەبى: هەتا تەیف سامى رازى نەبێت کەس ناتوانێت مووچە بنێرێت

06:59 - 11/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، ناردنى مووچەى هەرێمى کوردستان لە دەسەڵاتى تەیف سامی وەزارەتى دارایى عێراقە و هەتا ئەو رازى نەبیت کەس ناتوانێت تەمویلى مووچە بکات.

 

فازڵ نەبى راشیگەیاند، تەنانەت سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستانیش ناتوانێت راستەوخۆ دەستوەردان لە کاروبارى وەزارەتى دارایى بکات.

 

هەروەها راشیگەیاند، ناردنى پارەى مووچەى هەرێم لە دەسەڵاتى بەڕێوەبەرى گشتیى بەڕێوەبەرایەتى موحاسەبەیە، بەڵام بەهۆى بوونى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، وەزیرى دارایى دەسەڵاتى ناردنى مووچەى بۆ هەرێمى کوردستان لێسەندووەتەوە و تەنیا خۆى دەتوانێت بڕیار بدات. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن