به فه‌رمانی تره‌مپ؛ 100 كارمه‌ند له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ركران كه ره‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه
10:34 - 09/05/2025
زه‌مه‌ن - جیهانی
دوای فه‌رمانه‌كه‌ی
تره‌مپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا فه‌رمانی ده‌ركردنی كارمه‌ندانی ڕه‌گه‌زگۆڕاوی
له سوپای ئه‌مریكا ده‌ركرد.
دۆناڵد تره‌مپ
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی له مانگی 1ی ئه‌مساڵ، فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی جۆو بایدن
سه‌رۆكی پێشوی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ڕێگه‌ی به كه‌سانی ڕه‌گه‌زگۆڕاو ده‌دات له هێزه
چه‌كداره‌كاندا خزمه‌ت بكه‌ن و پیت هێگسێتیش خێرا بو له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره
له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگریدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی یاسایی بوه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا،
پیت هێگسێت وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دیاریكرد كه سه‌ربازه چالاكه ڕه‌گه‌زگۆڕاوه‌كان
ده‌توانن تا 6ی حوزه‌یرانی 2025 داوای جیابونه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری
وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوی ئه‌و جۆره وازهێنانه بۆ هێزه یه‌ده‌گه‌كان، دوا واده‌ش بۆ
پێشكه‌شكردنی داواكاری 7ی ته‌مموزه.
له یاداشتێكی
دو لاپه‌ڕه‌یی، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه "ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
سه‌ربازییه‌كان ده‌ست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست ده‌كه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خزمه‌ت كه پێش 26ی ئازاری 2025 خواستی خۆیان ده‌ربڕیبو بۆ وازهێنانی
خۆبه‌خشانه".
پیت هێگسێت ده‌ڵێت،
"خزمه‌تكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێستادا به‌ده‌ست ناڕێكی ڕه‌گه‌زییه‌وه
ده‌ناڵێنن، مێژوییه‌كی هه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كاندا نییه و به
ڕونی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیدا ناگونجێن".
له‌لای خۆیه‌وه،
شۆن پارنێل وته‌بێژی پنتاگۆن ڕونیكرده‌وه كه نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز كه خۆیان ڕاگه‌یاندوه
كه به‌ده‌ست تێكچونی ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌زییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌پێی ئه‌م ڕێنماییانه
ده‌ست به ڕێكاره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه ده‌كه‌ن.