102 عیراق

سودانى داوا لە بانکەکان دەکات یامەرتى هاووڵاتیان بدەن

08:54 - 05/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى کرد، کە تیایدا راوێژکارە ئابوورییەکانى و عەلى عەلاق پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق و سەرۆکى ئەنجومەنى بانکە عێراقییەکان تێیدا بەشداربوون، سودانى داوایلێکردن، رێکارەکانى دروستکردنى هەژمارى بانکى و کارتى بانکى بۆ هاووڵاتیان ئاسان بکەن.

 

نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق داوایکردووە رێکارەکان بۆ هاووڵاتیان ئاسان بکرێت بۆئەوەى هاووڵاتى بتوانێت بەئاسانى ببێت بە خاوەنى هەژمار و کارتى بانکى خۆى، هەروەها کارئاسانییان بۆبکەن و متمانەى بانکییان لەلا زیاد بکەن بۆئەوەى پارەکانیان بکەنە بانکەوە نەوەک هەر لەناو ماڵەکانیان بێت.


سودانى لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتى، کارکردن لە هەموو کەرتەکان پەیوەستە بە بوونى بانکێکى کارا و پشتبەستوو بە تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنەکانى جیهان، لەو رووەشەوە حکومەت پلانى گشگیرى هەیە بۆ چاکسازى لە کەرتى بانکى، هەروەها گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە بۆ وردبینى پێداچوونەوە بە کەرتى بانکى و سەرجەم دامەزراوە ئابوورییەکانى وڵات، کە دەستیان بەکارەکانیان کردووە و هەنگاوى باشیان بڕیوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن