59 کوردستان

مەکتەب سیاسییەکی پێشووی یەکێتی: لە دوای کشانەوەی ئەمریککیەکان مەترسیمان لەسەرە و دەرونمان ئاسودە نییە

02:46 - 03/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 قادر عەزیز ڕایگەیاند: دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بارودۆخمان باش نییە لە ڕووی دەرونی، لە ڕووی سایکۆلۆژی مللەتەکەمان مەترسی هەیە.

 قادر عەزیز، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان،  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بارودۆخمان باش نییە، لەبەر ئەوە دەبێ هەوڵ بدەین بە یەکڕیزی خۆمان ئەم مەترسییانە بڕەوێنینەوە و نیشانی دنیای بدەین کە کورد یەکگرتووە.

وتیشی: بە یەکگرتوویش شتی جیاوازمان بۆ دەکرێ. دەبێ هەوڵ بدەین ئەم هەنگاوانەی ئێستا کاری بۆ دەکرێ، ئومێد دەکەین کە سەرکەوتوو بێت و وەڵامێک بێت بۆ ئەم دوخەی ئێستا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن