76 کوردستان

کەشناسی بڕی بارانی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە

12:20 - 03/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی رایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڕی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر ئاستی قەزا و ناحیەکان، پێنجوێن بە تۆمارکردنی ٢٩ ملیمەتر زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە، بەدوای ئەویشدا چوارتا بە ٢١ ملیمەتر و بەرزنجە بە ٢٠ ملیمەتر دێن، لە قەرەداغ ١٧، لە ماوەت ١٣.٢ ملیمەتر و لە تەوێڵەش ١٢.٤ ملیمەتر بارانباریوە.

لە بەرامبەردا لە چەندین ناوچەی وەک سەنتەری کەرکوک، سەنتەری دهۆک، کۆیە، سۆران (تەق تەق) و چەمچەماڵ (چەند بەشێکی) یان هیچ نەباریوە یان کەمترین ڕێژە بووە.

لە سەنتەری پارێزگاکانیشدا ئاستی بارانبارین جیاواز بووە؛ سلێمانی ٩.٧ ملیمەتر، هەڵەبجە ٤.٤ ملیمەتر و هەولێر ٣.٢ ملیمەتر بارانیان لێ باریوە.
 هاوکات لە سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک و کەرکوک هیچ بڕە بارانێک تۆمار نەکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن