66 کوردستان

سبەی مووچەی مانگی (9) هەنگاوێك دەبڕێت

12:36 - 03/10/2026

زەمەن_هەوا\ڵ

 

 سبەی لیستی مووچە و لیژنەی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم دەگەنە بەغداد بۆ وردبینی لیستی مووچەش بە ٤٨ کاتژمێر کۆتایی دێت.

بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن''، سبەى یەکشەممە لیستى مووچەى مانگى ئەیلوول بە ئەلیکترۆنى ڕەوانەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەکرێت و لیستی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ لە ١٦ـی ئەیلوولەوە لە گەنجینەکانى پارێزگاکانەوە تەواو کرا و ڕادەستى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کراوە، واتە پاش تێپەڕبوونى ١٨ ڕۆژ لە تەواوکردنى لیستەکە بە پەیڕۆڵ، وەزارەتى دارایی لیستەکە ڕەوانەى بەغداد دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی، ئەم مانگە ناردنی داتاکان بەهۆی داواکردنی ناوی سیانی دایکەوە دواکەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ٢٣ـی ئەیلوولەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە پارێزگاکانی عێراق دەستپێکردووە و زۆربەی دامەزراوەکان شایستەکانیان وەرگرتووە.

هاوکات، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە تەواو دەبێت، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچەی هەرێم بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی وردبینی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن