56 کوردستان

محەممەدى حاجى مەحموود: بێ مام جەلالیمان پێوەدیارە

12:49 - 03/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 محەممەدى حاجى مەحموود لە ساڵیادی کۆچی دوایی (جەلەل تاڵەبانی)دا دەڵێت: مام جەلال لەناوماندا بوایە زۆرێک لە کێشە و گیروگرفتەکان چارەسەر دەکران.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی خەباتگێڕ و سیاسەتمەدار (جەلال تاڵەبانی)دا محەممەدى حاجى مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، کە هاوڕێیەکى دێرینى مام جەلالە بە چەپکە گوڵەوە چووە سەر مەزارەکەی و ڕایگەیاند: ئێستا لەکاتێکدا یادی کۆچەکەى دەکەنەوە ناوچەکە ئاڵۆزە و کێشەکان لە کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرن.

محەممەدى حاجى مەحموود، ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارە حیزبەکەی و هاوڕێکانی هەمان ڕێبازی مام جەلال بگرنەبەر.

دەشڵێت: مام جەلال ئەو کەسەبوو لە چادرێکەوە چووە کۆشکی کۆماری، توانی گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە بکات و ببێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی هەمووان.

محەممەد حاجی مەحموود لە درێژەى لێدوانەکەیدا باسى لە قۆناغى خەبات کرد و وتى: "لەگەڵ مام جەلال پێکەوە بە ڕاستگۆیی کاریان کردووە و هەمیشەی کاریان پێکەوە کردووە و پەیوەندییان لەگەڵ یەکتری نەپچڕاندووە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن