108 کوردستان

تەماتە لەهەولێرو سلێمانی بەرزبوەوە

11:43 - 23/03/2025

زەمەن - ئابوری

 

 نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوەو لەهەولێر گەیشتە دوو هەزار دینارو لە سلێمانیش کیلۆی بە هەزار و 500 دینار بەرەو سەرەوەیە.

 هەفتەی پێشوو لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان کیلۆیەک تەماتە لە 650 بۆ 750 دینار بوو.

بەڵام ماوەی دوو رۆژە بە بەهۆی قەدەغەكردنی هاوردەی تەماتە نرخەكەی بەرزبوەتەوە.

لە 26-01-2025ـەوە هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان لەشارەكانی ناوەڕاست و باشورەوە بۆ هەولێر و سلێمانی قەدەغەكراوە.

عەتا محەمەد، وتەبێژی عەلوەی سلێمانی بە "زەمەن"ی وت كە ماوەی چەند رۆژێکە نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک تەماتە نزیکی 900 بۆ 1000 دینار بووەتەوە بە جوملەو پێشبینی دەکەین تاوەکو نزیکی جەژن نرخی کیلۆیەک تەماتە بگاتە 1400 بۆ 1500 دینار".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن