ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوەو وەزیرەكانی پارتی بایكۆتیان شكاند
12:26 - 12/06/2025
زەمەن - هەولێر
ئەنجوومەنی وەزیران
ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ، دانیشتنێکی قەرەبووکردنەوە ئەنجام دەدات لەبری ئەو
دانیشتنەی کە سێشەممەی ڕابردوو بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە بەڕێوەنەچوو.
سەرچاوەیەکی
ئاگادار کە قسەی بۆ "زەمەن" کرد، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە وەزیرە كوردەكانی
پارتی؛ بایكۆت دەشكێنن و ئەمڕۆ بەشداری كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكەن.
لە کۆبوونەوەی ڕابردووی
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاوەڕێی ئەوە دەکرا، سوودانی بابەتی ناردنی مووچەی مانگی
ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان بخاتە دەنگدانەوە و بەشێوەی قەرز، مینحە یان سولفە
پارەکە بنێردرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم بابەتە نەکرا.
ڕۆژ سێشەممەی ڕابردووتر
2025-06-03، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع
سوودانی بەڕێوەچوو، بەڵام ژمارەیەک وەزیری کورد وەک هەڵوێست وەرگرتنێک لە بەرامبەر
ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەشداری
کۆبوونەوەکەیان نەکرد.