ئەمریکا باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا چۆڵ دەکات و کارمەندەکانی بۆ هەولێر دەگوازێتەوە
10:20 - 11/06/2025
زەمەن
پرێس:
میدیاکانى
ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە ئەمشەوەوە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی
باڵیۆزخانەی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، بەشێک لە
کارمەندەکانیش بۆ هەولێر گواستراونەتەوە.
ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکانەوە باڵیۆزخانەی
ئەمەریکا لە عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ جێهێشتن و چۆڵکردنی باڵوێزخانەکە.
ئاماژە
بەوە کراوە، دوای ئامادەکاری چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لەبەغداد وەزارەتی بەرگری
ئەمریکا داوا لە کارمەندەکانی دەکات لە بەحرەین ناوچەکە چۆڵ بکەن، بەهۆی پێشهاتی
ئەمنی نوێوە.
هاوکات
ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا فەرمانیان بەگەڕانەوەی
سەرجەم فەرمانبەر و دیبلۆماتکارەکانی کردوە لە باڵێۆزخانەکانی بەغدا و کوەیت و
بەحرێن، بەهۆی ئاڵۆزبوونی گرژیەکانی ناوچەکــە.
هیچ
کام لە میدیاکان و سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە نەکردوە کام مەترسی ئەمنی بووەتە هۆی
ئەوەی بڕیاری چۆڵکردنەکە بدرێت و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەستبەجێ وەڵامی
داواکارییەکەی نەداوەتەوە.
دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی کردووە ئەگەر
دانووستانەکانیان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران شکست بهێنن و ئەمڕۆش ڕایگەیاند،
کە متمانەی کەمتر بووەتەوە بە ڕازیبوونی ئێران بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، کە
داواکارییەکی سەرەکی ئەمریکایە.
بەرپرسێکی
ئەمریکیش بە ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئامادەیە ڕێکخستنێکی تایبەت بۆ جێهێشتنی باڵا بۆ نوێنەرایەتی ئەمریکا لە بەغدا بکات،
مەبەست لێی ئەوەیە لە ڕێگەی بازرگانییەوە ئەو کارە بکرێت، بەڵام سوپای ئەمریکا
ئامادەیە ئەگەر داوای یارمەتی بکرێت.
هەروەها
بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، چۆڵکردنی بەش بەشی کارمەندانی
باڵیۆزخانەی ئەمریکا پشتڕاستکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو بەرپرسە بە “نیگەرانییە
ئەمنییە ئەگەرییەکانی پەیوەست بە ئەگەری گرژییە ناوچەییەکان” ناوی بردووە.
بەرپرسێکی
ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە،
سەربازەکانی ئەمریکا لە بەحرەین دەتوانن بە شێوەیەکی ناوچەکە جێبهێڵن.
بەرپرسێکی
دیکەی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە ئۆپەراسیۆنەکانی بنکەی ئاسمانی
ئەلعودەید لە قەتەر ڕووینەداوە کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و هیچ فەرمانێکی چۆڵکردن بۆ کارمەندان یان خێزانەکانی پەیوەست بە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر دەرنەچووە کە وەک هەمیشە کاردەکات.