زەکاتی سەرفیترە دیاری‌کرا
02:04 - 22/03/2025
"زەمەن"
وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئاینی له هه‌رێمی
كوردستان ڕایگه‌یاند بۆ ئەمساڵ سەفیترە بۆ هەر سەر خێزانێک سێ هەزارە و بە گوێرەی
ئاماریش دەبێت ١٣ ملیار دینار سەرفیترە بدرێت.
مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی
كوردستان ڕایگەیاندووه، به‌پێی بریاری لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم بڕی سه‌رفیتره بۆ
هه‌ر سه‌ر خێزانێك له كوردستان بۆ ئه‌مساڵ 2025 (سێ هه‌زار) دینار دیاری كراوه.
دەشڵێت: “ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌شی
سه‌ر ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم بكه‌ین به‌پێی دواین ئاماری عێراق كه گه‌یشته شه‌ش
ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ئه‌وا كۆی بڕی پاره‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌گاته 13 ملیار
دینار”.
وتەبێژی یەکێتی زانایانی کوردستان دەشڵێت به‌داخه‌وه
تا ئێستا ده‌زگایه‌كی ئاینی تایبه‌تمان نییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره
له كوردستان، بۆیه ئه‌م بڕی زه‌كاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاران
دانانێت و ژیانیان ناگۆڕێت.