جەنگی هورمز
8/5/2026 11:53:00 AM
د. ئیبراهیم محەمەد
ئەوەی تا ئێستا هەیە نزیک بوونەوەی ڕێکەوتنی
کاتی ئێران +عومان یان ئێران +عومان+ ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی خاڵی پێنجەمە لە لێک
تێگەیشتنی ئێران وئەمریکا کە لەمانگی شەشی ٢٠٢٦ دا واژویان کرد ولەچواردەخاڵ پێکدێت.
ئامانج لەخاڵی پێنجەم ڕێکخستنی هاوتووچۆی کەشتیەکانە لەگەرووی هورمز. بەپێی ڕێکەوتنی
کاتی چاوەڕوانکراو هاتن وچوون بەڕەزامەندی ئێران وعومان دەبێت وئەمریکاش داوادەکات
هیچ بڕپارەیەک لەکەشتیەکان وەرنەگیرێت بەڵام ئێرانیەکان بەناوی تێچووی خزمەتگوزاری (Service Charge )بەنیازن بڕێک پارە لەکەشتیەکان وەربگرن
، لەهەمان کاتدا ئەمریکیەکان بەمەڕازی نین ودەیانەوێت تەنها لەڕووی هەماهەنگیەوە
هاتووچۆی کەشتیەوانی بەپێی یاسایی نێودەوڵەتی ڕێکبخرێت؟!
ئێرانیەکان هەمیشە دووپاتی ئەوەیان کردۆتەوە کە
گەروی هورمز ناگەڕێتەوە پێش جەنگی چل ڕۆژە ئەمەش وەک کارتێکی فشاری بەهێز بەکارهێناوە
لەم قۆناغەدا ودەوڵەتانی ناوچەکە وئەوانەی پشت بەووزەی کەنداو دەبەستن لەئێران زیاتر
فشاریان لەسەرە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لێکەوتە ئابووریەجیهانیەکان گەورەترە لەوەی
چاوەڕوان دەکرا. بۆیە دەکرێت ئەمریکا وەک قۆناغ بەندی وڕەچاوکردنی بارودۆخی هاوپەیمانەکانی
و بازاڕی ووزەی جیهانی نەرمی زیاتر بنوێنێت بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بکرێتەوە.
لەم ململانێ یەدا کارتی گەروی هورمز زاڵ بووە بەسەر
کۆی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان ئێران وئەمریکا وهەموو هەوڵەکان ئێستا خۆی لەکردنەوەی گەروەکەدا
دەبینێتەوە ، وەک ئەوەی جەنگەکە لەسەر گەرووی هورمز بێت وهەموو هیوایەکی ئاشتیش لەوەداخۆی
دەبینێتەوە کە کەشتیەکان بەئاسانی بەم گەروەدا تێپەڕن بەسەلامەتی.
پێدەچێت ئەمە دواقۆناغی ململانێی هورمز نەبێت بەڵکو
وەک یەکێک لەقۆناغەکانی جەنگەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت وهیچ گەرەنتیەک نیە کە ئەگەر
هاتوو ڕێکبکەون لەسەر گەروی هومرز ئیتر ئەوە کۆتا خاڵی ناکۆکی بێت، نزیکەی پەنجا
ساڵە ئێران وئەمریکا ناکۆکن لەو باوەڕەدانیم بە پەنجا ڕۆژ وشەست ڕۆژ بگەنە ڕێکەوتن
لەکاتێکدا هیچ خاڵێکی ناکۆکیان چارەسەر نەکردوە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خاڵی ناکۆکی نوێش
دێتە نێو ململانێکەوە، بۆیە واپێدەچێت یارییەکە زۆری مابێت بەپایان بگات وبەکردنەوەی
گەروی هورمز جەنگی هورمز کۆتایی نەیەت.