نرخی كارەبای مۆلیدەی سیتییەكان بۆ مانگی تەمموز دیاریكرا
03:35 - 02/08/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدەی سیتییەكانی بۆ مانگی تەمموز ئاشكراكرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی تەمموز، مۆلیدەی سیتییەكان لە کاتی کارکردنیانداپ؛ نرخی یەک كیلۆوات لە كاتژمێرێكدا 375 دینار دەبێت و ئەو سیتییانەشی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدە ئەهلییەكانە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی یەک كیلۆواتیان 358 دینارە.
هەروەها، نرخی كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدە بۆ یەك ئەمپێر (58.5) دینارە ئەگەر بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكە 24 كاتژمێری بێت و ئەو نرخەش ئەو قەزا و ناحیانەش دەگرێتەوە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام.