سرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: هەفتەی داهاتوو مووچە دێت
03:09 - 04/08/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراریی عێراق بۆ ''زەمەن'' ڕایگەیاند: هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا پارەکە بنێردرێت.
ئەمڕۆ سێسەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٦، سەرجاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق، بە '' زەمەن''ی وت: مووچەی خەڵکی کوردستان هیچ گرفتێکی یاسایی و سیاسیی بۆ دروست نەبووە، دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی عێراق، دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەکەین.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە ڕەنگە ناردنی مووچەی هەرێم، بکەوێتە پێش دەستە سەربەخۆکان و سەرۆکایەتییەکان، بەڵام بەهۆی
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتەکانی پەروەردە، ژینگە، گواستنەوە، دیوانی وەقفی سوننی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، زۆربەی فەرمانبەرەکانیان مووچەیان وەرگرتووە و بەشێکی کەم ماون.