دەوڵەت باخچەلی داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات
11:40 - 05/08/2026
زەمەن - هەواڵ
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، جەخت
لە هەڵوێستەکانی پێشووی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سەلاحەدین دەمیرتاش بگەڕێتەوە
ماڵەکەی خۆی و عەبدوڵا ئۆجەلانیش "مافی ئومێد" بەدەست بهێنێت.
دەوڵەت باخچەلی، لە نوێترین لێدوانیدا جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە:
"من دیسان هەمان شت دەڵێمەوە؛ دەبێت سەلاحەدین دەمیرتاش بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی،
ئەحمەدەکانیش بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان، وە ئۆجەلانیش مافی ئومێد بەدەست بهێنێت."
هاوکات سەبارەت بە واژۆکردنی "یاسای چوارچێوە"،
باس لەوە کراوە کە ئەو واژۆیە خێر و بەرەکەتی پێوەیە و بەهۆیەوە برایەتیی هەزار ساڵەی
نێوان گەلان جارێکی دیکە چەسپێنراوە. لە دەقەکەدا هاتووە: "تورک و کورد، زمان
و ناسنامەیان هەرچییەک بێت، هەمووان براوەن. 86 ملیۆن هاووڵاتیمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست براوەن، لە هەمان کاتیشدا یەکەم هەنگاو بۆ تێکدانی پڕۆژە جیهانییەکان
نراوە."
لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا سەبارەت بە پەیوەندییەکان
لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، ئاماژە بەوە دراوە: "سەردانی
سەلاحەدین دەمیرتاشم نەکردووە، بەڵام لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە بە بەردەوامی پەیوەندیمان
هەیە و هەواڵی دەپرسم، ئەویش سڵاوی خۆیم پێدەگەیەنێت. ئێمە پەیوەندییەکی باشمان هەیە،
دەشپرسم ئەگەر هەر داواکارییەکی هەبێت، چونکە لە پەرلەمانی تورکیا پێکەوە کارمان
کردووە."