1292 کوردستان

كاتی ته‌واوبونی وردبینی و ناردنی مووچه‌ی مانگی سێ ئاشكراكرا

10:05 - 21/03/2025

 زه‌مه‌ن – ئابوری

 وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی سێ بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت پێش ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو ببێت.

ئەمڕۆ هەینی، بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، فەرمانبەرانی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق سەرەڕای هەبوونی پشووی فەرمی بەردەوامن لە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێی هەرێمی كوردستان.

ئاژانسه‌كه‌ باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی رۆژی دووشەممەی داهاتوو وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ تەواوبکات و بڕیاری خەرجکردنی پارەکە بدرێت، بە مەرجێک هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچەدا نەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن