375 عیراق

فڕێدانی منداڵ بووەتە دیاردە

11:37 - 21/03/2025

زه‌مه‌ن - عێراقی

لەماوەی یەک رۆژدا دوو منداڵی فڕێدراو لە دوو شونی جیاوازی دیوانیە درۆزراونەتەوە. چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤیش بێکاری و هەژاری بە هۆکاری سەرەکی فڕێدانی منداڵ لە شەقامەکان دەزانن.

مەنار زوبەیدی، چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: فڕێدانی منداڵ لەبەردەم نەخۆشخانەکان و مزگەوتەکان و تەنانەت شوێنی خاشاک هۆکاری زۆر و ئاڵۆزی لەپشتەوەتەیە، گرنگترینیان هەژار و بێکارییە.

بەگوێرەی ئامارەکان تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵ شەش هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون، ئەمەش ژمارەیەکی مەترسیدارە.

عەقیل کامل، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی شاره‌كه‌ رایگه‌یاند"منداڵێک لە یەکێک لە شەقامەکاندا دۆزرایەوە و تا ئێستاش ناسنامەی دیار نییە، لیژنەیەکمان بۆ بەدواداچوون دروستکردووە، هەروەها بەوردی ئاگامان لە تەندروستیی منداڵەکەیە و تا ئێستا هیچ نەخۆشییەکی کوشندەی لێدەرنەکەوتووە. ئێستا خستوومانەتە جێگەی تایبەتی خۆی و ئاگامان لێیەتی."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن