1470 عیراق

هاوسەری جێگری خەلیفەی داعش دەستگیر کرا

07:58 - 15/03/2025

زەمەن - عێراقی

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردووەتەوە تێیدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری هەواڵگری و ئاسایشی عێراق 'ئوم حوسێن'، هاوسەری ئەبو خەدیجە، جێگری خەلیفەی داعش دەستگیر کرا.

 

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئوم حوسێن ئەندامێکی کارای داعش بووە، هاوکات دوو ئەندامی دیکەش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیر کراون.

 

هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا هانی هێزەکانی عێراق دەدات لە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام بن بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی داعش و دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی لە ناوچەکەدا.

 

راشیگەیاندووە، سێنتکۆم بە هاوکاری هاوبەشەکانی و هاوپەیمانەکانی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی داعش.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن