بەپەلە.. مانگرتووان بڕیاری شکاندنی مانگرتنیان دا
03:49 - 11/02/2025
زەمەن _ سلێمانی
دوای ١٥ ڕۆژ لە مانگرتنی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، دوای گردبوونەوەی جەماوەری لە هەموو چین و توێژەکان و داخستنی بازاڕی شاری سلێمانی ، بۆ شکاندنی مانگرتنی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، دواجار دوای ١٥ ڕۆژ لەژێر فشاری خەڵکدا، مانگرتنیان شکاند.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٦ی ١ی ٢٠٢٥، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، دژی دواکەوتنی مووچە و بۆ داواکردنی مافەکانیان، خێمەی ناڕەزایەتیان لە بەردەم بارەگای یو ئێن لە سلێمانی هەڵدا و مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.