116 جیهان

دۆناڵد ترەمپ: سەردەمێکى ئاڵتونى لە ئەمریکا دەستپێدەکات

09:21 - 20/01/2025

زەمەن - جیهانى

 

دۆناڵد ترەمپ وەکو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی سەردەمێکی نوێیدا بۆ ئەمەریکا.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ چەند خولەکێک دوای سوێند خواردنەکەی وتی " سەردەمی ئاڵتونی ئەمەریکا هەر ئێستا دەستیپێکرد."

بڕیارە سەرۆک ترەمپ لە چەند کاتژمێری یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا چەند بڕیارێک دەربکات، 10 بڕیارییان سەنگ دەخەنە سەر ئاسایشی سنووری ئەمەریکا و کۆچ.

بەرپرسان بە ڕۆژنامەنووسانییان وتووە کە سەرۆک ترامپ بارێکی نائاسایی نیشتیمانی لە سنووری باشووری ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت، هێزی سەربازیی ڕەوانەی ئەوێ دەکات و ئەو کۆچبەرانە ڕەوانە دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمەریکان و ڕەوانەی مەکسیکییان دەکات تاوەکو لەوێ چاوەڕێی کاتی دادگاییکردنییان بکەن.

هەروەها وتیشی کە باندەکانی دەرمانە هۆشبەرەکان وەکو ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دەناسێنێت.

 

- دەنگى ئەمریکا

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن