2437 عیراق

بردنى مۆبایل بۆ دەوام قەدەغەکرا هەرکەس پابەندنەبێت 30 ڕۆژ زیندانی دەکرێت

08:47 - 26/11/2024

زەمەن - عێراقى

 

بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ئەفسەران تا پلەی رائید و سەرجەم كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، نابێت مۆبایل ببەنە شوێنی دەوام و لە كاتی ئەركدا بەكاری بهێنن.

 

نووسراوەکە ژۆى عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراقى لەسەرە و تیایدا هاتووە، هەر ئەفسەر و كارمەندێك پێچەوانەی بڕیارەكە سەرپێچی بكات، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

 

لە نووسراوەکەدا جۆرى سزاکەش دیاریکراوە کە بەمشێوەیەیە، بۆ یەكەمجار بۆ ماوەی 30 رۆژ کەسەکە یزندانى دەکرێت، لە كاتی دووبارەكردنەوەشدا رەوانەی دادگای هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت بۆ دادگاییكردنی.

تا ئێستا هۆكاری ئەو بڕیارەی وەزیری ناوخۆی عێراق روون نەبووەتە بۆچی دراوە، بەڵام میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن، خراپیی كارەكان و ئاڵوگۆڕی نووسراوەكان لەڕێگەی سۆشیال میدیا و بڵاوكردنەوەیان هۆكارەكەیەتی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن