یەنیچاخ: مادەى هۆشبەر وەک نان و پەنیر لە تورکیا دەفرۆشرێت
12:44 - 07/10/2024
زەمەن _ جیهانی
پەرلەمانتارێکی جەهەپە ئاشکرایکرد، لەئێستادا فرۆشتنى مادەى هۆشبەر هێندە ئاسان بووە وەک فرۆشتنى نان و پەنیری لێهاتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، گامزە ئاککوش پەڕلەمانتاری جەهەپە لە بازنەى ئیستەنبوڵ بە ڕۆژنامەی یەنیچاخی ڕاگەیاندووە: هەوڵەکانى حکومەتى ئاک پارتی بۆ رووبەڕووبونەوەى مادەى هۆشبەر بە گوێرەى پێویست نییە، لەماوەى پێنج ساڵدا نزیکەى 49 هەزار حەبی مادەى هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە بە حەبی مێتاڤیتامین دەناسرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم جۆرە حەبە لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەفرۆشرێت و بە ئاسانی دەگاتە دەست کڕیار. لە ئێستادا بۆتە دیاردەیەکی کوشندە لەنێو گەنجاندا.
پەرلەمانتارەکەی جەهەپە دەشڵێت: دەسەڵات لە دوورەوە سەیری ژەهرخواردنى نەوەى داهاتووى وڵاتەکەمان دەکات.