بەپەلە.. راگەیەندراوێک لە وەزارەتى داراییەوە
08:15 - 08/09/2024
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆى شاندى ئەنجومەنى وەزارى عێراق بۆ ئابورى لەگەڵ ئەنجومەنى ئابورى هەرێمى کوردستان، باسی مووچەی فەرمانبەران کراوە.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراقدا هاتووە، ئەم کۆبوونەوانە دەرفەتێکی مێژوویە بۆ چارەسەری کێشەکان و دەمانەوێت بگەین بە چارەسەرێکی هەمیشەیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
وەزارەتى دارایى نووسیویشیەتى، تەیف سامی، وەزیرى دارایى عێراق گوتوویەتى، ئەم کۆبوونەوانە دەرفەتێکی مێژوویە بۆ چارەسەری کێشەکان.