لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ پێدانی زەوی زانیاریی نوێ ئاشكراكرا
08:41 - 10/08/2024
زەمەن - کوردستانى
سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی كە مۆڵەتی بێمووچەن دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكانەوە و بۆ ئەوەش سەردانی ناوەندەكانی خوێندن یاخود پەروەردەی سنوورەكەیان دەكەن و رێنماییان پێدەدرێت.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، تائێستا وادەیەك بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكان دیارینەكراوە، بەڵام لە پەروەردەكانەوە دەستدەكرێت بە وەرگرتنەوەی فۆڕمەكان بەو پێیەی ژمارەكە زۆرە و كاتی دەوێت.
وتیشی، "ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتی بێمووچەن دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە و سەردانی ناوەندەكانی خوێندن دەكەن یاخود پەروەردەی سنوورەكەیان و رێنماییان پێدەدرێت".
ئاشكراشیكرد، ئەو مامۆستایانەی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە یاخود مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە بەو مەرجەی مۆڵەتیان هەبێت.