500 کوردستان

پەرلەمانی عێراق هەنگاوی تری بۆهەڵگرتنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی نا

03:07 - 20/07/2024

زەمەن:-

 

 ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوتوێ سەردانی لیژنەکەی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کراوە و هەنگاوی تر بۆ بۆهەڵگرتنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی نراوە.

 

 ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٤، كاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە، تاوتوێ سەردانی لیژنەکەی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کردو دوای گفتوگۆی وردو هەمەلایەن، بڕیاری پێویست لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووی لیژنەکەی پەرلەمان درا لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢ی تەمووزی ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە ئەندامانی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد، بەمەبستی لە نزیکەوە بینینی فڕۆکەخانەکە و لێکۆڵینەوە لەو کێشانەی کەماوەی زیاتر لە ساڵێکە ڕووبەڕووی فڕۆکەخانەکە بووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن