234 کوردستان

كارگەیەک لە هەولێر بە تەواوى سوتا

10:59 - 30/08/2023

زەمەن_هەولێر

بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاگرێک لە کارگەیەکی دارتاشی لە گەڕەکی عەدالە کەوتەوە هەموو کارگەکە سووتاوە و خاوەنەکەی زیانێکی مادیی زۆری کردووە.



شێخ کافی عەبدولقادر، ئەفسەر لە ژووری ئۆپەراسیۆن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، کارگەکە بە دیاریکراوی دەکەوێتە گەڕەکی عەدالە؛ دەوروبەری کاتژمێر 1:00ـی بەرەبەیان ئاگاداریان کردینەوە کە کارگەکە گڕی گرتووە و تیمەکانمان رۆیشتنە شوێنی رووداوەکە و کاتژمێر 3:15 ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا. ئاگرەکە درەنگ کۆنترۆڵکرا، چونکە هەمووی دار بوو."

بە وتەی شێخ کافی عەبدولقادر، کارگەکە تایبەت بە دارتاشی بووە و شوێنی دروستکردنی کەرەستەی نێوماڵ بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو ئەو کارگەیە کۆگەیەک هەبووە و هەمووی ئاگری گرتووە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن