عێراق سیستمی رادار دەکڕێت
10:38 - 30/08/2023
زەمەن_عێراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پرسی کڕینی سیستمی رادار عێراقەوە لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی باس دەکات.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، “ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی ئەنجامداوە و باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژیی نێوان عێراق و فەڕەنسا کراوە، گفتوگۆکراوە لەبارەی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەسەر ئاستەکانی ئابوری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیی، بەتایبەتی دۆسیەی گرێبەستی کڕینی سیستەمی ڕادار لەلایەن عێراقەوە لە کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەر دراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی بەستنی سێیەمین کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشیی کراوە کە بڕیارە لە داھاتوودا لە بەغداد ئەنجامبدرێت، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ئەو سەردانە فەرمییەی کە بڕیارە سەرکۆماری فەڕەنسا بەم زووانە بۆ بەغدا ئەنجامی بدات.