116 کوردستان

ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات

10:26 - 30/08/2023

زەمەن_هەرێمى کوردستان

 

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە.

 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە  لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 – 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی دەڵێت،  “هەولێر: 38 پلەى سیلیزى، سلێمانی:37 پلەى سیلیزى، دهۆک:37 پلەى سیلیزى، کەرکوک:41 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:39 پلەى سیلیزى، زاخۆ:38 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:27 پلەى سیلیزى، سۆران:36 پلەى سیلیزى و گەرمیان:43 پلەى سیلیزى دەبێت”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن