وەزیری دارایی ٥٢ ملیۆن دیناری پاداشتی خزمەتی خانەنشینی پەرلەمانتارانی راگرتووە
10:06 - 29/08/2023
زەمەن – هەولێر
تائێستا وەزیری دارایی ئیمزای لەسەر خەرجكردنی بڕی ٥٢ ملیۆن دیناری ئیكرامیەی
پەرلەمانتاران نەكردووەو پەرلەمانتارانیش داوای لێدەكەن خەرجی بكات.
باڵامبۆ محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی
نیشتمانی كوردستان بە "زەمەن"ی راگەیاند: گلەیمان لە وەزیری دارایی هەیە
كە پاداشتی خزمەتی خانەنشینی پەرلەمانتارانی راگرتووەو ئیمزای ناكات".
وتیشی: كەمكردنەوەی خەرجی و گەندەڵی بە
راگرتنی پاداشتی خزمەتی خانەنشینی ناكرێت با وەزیر پارەی دزە گەورەكان ببڕێت.
زەمەن لە بەدواداچونێكدا بۆی دەركەوتووە
هۆكاری راگرتنی ئەو ٥٢ ملیۆنەی پاداشتی كۆتایی خزمەتی پەرلەمانتاران لەلایەن وەزیری داراییەوە، پاساوەكە ئەوەیە كە
وەزیری دارایی دەیەوێت لەنێوان بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە لە ٥ی ١١ی ٢٠٢٢وە درێژكردنەوەی
پەرلەمانی بە ناشەرعی زانیوە و حهوت مانگ پهرلهمانتاران مووچهیان وهرگرتووه،
ههروهها وەرگرتنی ٥٢ ملیۆنی پاداشتی خزمەتیش
كە بۆكۆی پەرلەمانتاران دەكاتە زیاتر لە 5 ملیار دینار بەزۆر دەزانێ و دەیەوێت،
چارەسەرێكی مام ناوەندی بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە.
رۆژی ١٢ی٧ی٢٠٢٣، بەپێی نووسراوێک، کە بەڕێوەبەرایەتی
کاروباری دارایی لە سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری
كردووە بەناونیشانی "پارەدارکردن" تێیدا هاتووە: تەمویلی حیسابمان ژمارە
٣٦ لە بانکی قەڵات بکەن بە گوژمەی ٥ ملیار و ١٢١ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ساڵی
٢٠٢٣ بۆ خەرجکردنی پاداشتی شەش مانگی خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بەناوی
بەڕێز رێواز فایەق حوسێن دەستپێدەکات و بەناوی هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە کۆتایی دێت.