جەعفەر ئیمینکی: لە داهاتوویەکی نزیکدا پرسی موچە چارەسەر دەبێت
09:16 - 29/08/2023
زەمەن_هەرێمی کوردستان
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا پرسی موچە نابێتە پرسی گرنگی رۆژ و کێشەی موچە چارەسەر دەبێت.
جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا باسی له كێشهی موچهی فهرمانبهرانی ههرێم كرد و وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا پرسی موچە نابێتە پرسی گرنگی رۆژ و كێشهكه چارەسەر دەبێت.
وتیشی،" هەموو لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراقدا سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بنێردرێت و دوانەخرێت و بەغدا رێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمدا جێبەجێ دەکات، بەڵام روون نییە چەند پارە بۆ هەرێم دەنێرێت."
لهسهر پرسی ههڵبژاردنهكانی ههرێمی كوردستانیش، جەعفەر ئیمینکی باسی لهوهكرد كه هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت و پارتی بە یەکێتی وتووە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و یەکێتیش بەو راستییە رازییە.
لەبارەی مامەڵەی پارتی لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی رایگەیاند: پارتی بەرگری لە خاکی هەرێم کردووە لە ناوچە جێناکۆکەکان و پارتی داوای لێبووردن ناکات بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم. دەشڵێت، "کورد لە بەغدا لاوازە چونکە یەکگرتوو نین و ئەگەر لەگەڵ بەغدا لێکتێگەیشتنیان هەبێت دەتوانن دۆخی کورد لە بەغدا بگۆڕن."
دهربارهی ئەگەری کشانەوەی پارتی لە حکومەتی عێراقیش وتی: کورد بەشێکی گرنگی حکومەتی عێراقە حکومڕانی بەبێ کورد بەڕێوەناچێت، ئەگەر بڕیاری کشانەوە هەبێت لە حکومەتی عێراق پارتی بە تەنیا ناکشێتەوە و دەبێت بڕیاڕی کشانەوە بڕیارێکی نیشتیمانی بێت نەک حزبی.