314 کوردستان

سودانی بڕیارێکی لەبارەی هاوڵاتیانەوە دەرکرد

07:52 - 29/08/2023

زەمەن_عێراق

محەمەد شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داوایکرد وەزیرەکان هەموو هەفتەیەک رۆژێک دیاریبکەن بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتیان و وەرگرتنی داواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانیان و چارەسەرکردنیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر لەلایەن لیژنەیەکەوە بەداواداچوون بۆ داواکاری و گلەییەکانی هاوڵاتییان دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت کراوە بەڵام تا هئێستا هیچ راگەیاندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن