حکومەتی هەێم ١٥ رۆژ مۆڵەت بەحیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات دەدات
07:18 - 29/08/2023
زەمەن_هەرێمی کوردستان
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كۆمه‌ڵه و دیموكراتی وتووه كه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا سنووره‌كان چۆڵ بكه‌ن.
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبه‌كانی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رانی حزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی بانگكردووه و پێیڕاگه‌یاندوون كه (به‌په‌له) و له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا هێزه‌كانیان له ناوچه سنوورییه‌كان بكشێننه‌وه و خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ چوونه ناو كامپ".
سه‌رچاوه‌كه ئاگاداره‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "ئه‌و كامپه‌ی بۆ حزبه كوردییه‌كان دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن عێراق و هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و یوئێن چاودێری ده‌كات، به‌ڵام هێشتا پێمان نه‌وتراوه شوێنی كه‌مپه‌كه كوێیه".
وتیشی: "داواكراوه دیارده‌ی چه‌كداری نه‌هێڵین، واته ده‌یانه‌وێت ئاشبه‌تاڵمان پێبكه‌ن".
ئاشكراشیكرد كه " حكومه‌تی هه‌رێم پێیوتین له ژێر فشاردان. ئێمه‌ش كه‌وتووینه‌ته نێو دووڕیانێك، نه ده‌توانین به حكومه‌تی هه‌رێم بڵێین باش نه ده‌شتوانین بڵێین نه‌خێر. هه‌ر دوو باڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه له‌چه‌ك داماڵراون، ته‌نها هێزه‌كانی سه‌ر سنوور چه‌كدارن. ده‌بێت له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا ئه‌وانیش سنووره‌كان چۆڵ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها هۆشداری دا،"سه‌ركرده به‌ته‌مه‌نه‌كان ڕه‌نگه بڕیارێك بده‌ن به‌دڵی فه‌رمانده گه‌نجه‌كان نه‌بێت، به‌ڵام دڵنیام ڕه‌وتێك یاخی ده‌بن و ده‌ڕۆنه شاخه‌كان".
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا ئاكره‌یی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران، دیاریكردنی ئه‌و واده‌یه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و وتی: "ڕێككه‌وتن له نێوان عێراق و ئێران‌دا ئه‌نجامدراوه بۆ حه‌زر خستنه سه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی دژی ئێرانن. دۆخه‌كه‌ش ئاساییه و هیچ فشارێكی ئێران له‌سه‌ر هه‌رێم نییه".
هه‌رچه‌نده تا ئێستا به وردی شوێنی جێگیركردنی ئه‌ندامانی حزبه كوردییه‌كان دیار نییه پاش له چه‌ك داماڵینیان، به‌ڵام خه‌لیل نادری، وته‌بێژی پارتی ئازادی كوردستان، ده‌ڵێت: "ئێران ده‌یه‌وێت بگوازرێینه‌وه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم تا "هه‌ركات بیانه‌وێت بمانكوژن. كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیش له ئاست ئێران بێده‌نگه".
وتیشی: "ده‌یانه‌وێت بمانبه‌نه ناوچه‌كانی موسڵ، ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی عێراقدان. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وه‌كو موجاهیدینی خه‌ڵقمان لێبكه‌ن، ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
له مانگی 3ی ئه‌مساڵدا، هه‌ریه‌ك له عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی ئێران و قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاسایشی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان واژو كرد. به‌شێك له ڕێكه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ڕێگرتن بوو له چالاكی حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له ناوچه سنوورییه‌كان.
به‌رپرسانی ئێران له چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه 19/9/2023 دوا واده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له ژێر ڕۆشنایی ڕێكه‌وتنه‌وكه حزبه‌كانی كوردستانی ئێران چه‌ك بكات و له سنوور دوریان بخاته‌وه.