باخی کاندیدێکی پارتی سوتێنرا
07:09 - 29/08/2023
زەمەن_کەرکوک
ئەمڕۆ سێشەممە هێرش کرایە سەر باخی عەلی نازم مەجید کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە گوندی کارێزی سەر بە ناحیەی شوان و سووتێندرا.
عەلی نازم کاندیدی پارتی بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاگر لە باخەکەی بەردراوە و ژووری پاسەوان و بەشێکی زۆر لە داروبار و سۆندە و ژمارەیەکی زۆر لە سندوقی هەنگەکانی سووتاوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ماوەی 10 ساڵە خاوەنی ئەو باخەیە و هیچ کات ئەمەی بەرانبەر نەکراوە، هیچ ناحەزێکیشی نییە، ناخۆشی و دوژمنداریشی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە. دەشڵێت، وا دیارە پەیوەندی بە خۆکاندیدکردنیەوە هەیە.