له‌سه‌ر شه‌قامێكی سلێمانی گه‌نجێك كوژرا
05:11 - 29/08/2023
"زەمەن"
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی
كوشتنی هاوڵاتییه‌ك، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان‌و
بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری‌و كوردسات و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمه‌تبار
ده‌ستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یان:
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2023/8/29، له‌گه‌ڕه‌كی به‌رانانی شاری سلێمانی
ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕوویداو له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب
برینداربوو دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی
له‌ده‌ستدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان‌و بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری‌و كوردسات و نوسینگەی
نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌چه‌ند كاتژمێرێكی
كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن.
تۆمه‌تباران (ك، م -
م، أ) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و
له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.