دەسەڵات بە بافڵ تاڵەبانی درا 100 کەس بكات بە ئەندامی كۆنگرە
02:23 - 29/08/2023
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
تەلار لەتیف وته‌بێژی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد كه لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حیزبه‌كه‌یدا بڕیاردرا ئەندامانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی ٦٠٠ ئەندام.
ته‌لار له‌تیف له چاوپێكه‌وتنێكی میدیای حیزبه‌كه‌یدا وتیشی: لەو 600 كەسە (100) ئەندامی یەكێتی دراوە بە دەسەڵاتی "سەرۆك بافڵ " و 500 ئەندامەكەی تریش لە ئەندامانی سەركردایەتی و پێشمەرگەكانی 76 و بەهەڵبژاردن دەبێت.
وتیشی: بوونی یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری له‌ناو یه‌كێتیدا هۆكاره بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و لە كۆنگرەدا گۆڕانكاری زۆر لە ناو یەكێتیدا دەكرێت.
ره‌ونیشیكرده‌وه كه ئه‌مجاره له كۆنگره‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ خاڵ به‌خاڵی په‌سه‌ند ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی پێشوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا بڕیاردرا له رۆژی 27ی 9ی ئه‌مساڵ پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجام ببه‌سترێت.