تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە حەفارەیەكی دزیبوو
12:03 - 29/08/2023
"زەمەن"
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی
حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە حەفارەیەكی دزیبوو .
پۆلیسی
سلێمانی رایگهیاند: دوای ئەوەی
هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە حەفارەكەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی
حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد،
سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو
حەفارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
پۆلیس دهڵێت لەئێستادا تۆمەتبار (
ب،ع لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی
عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەدەوامن .