پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن
10:41 - 29/08/2023
"زەمەن"
سبەی چوارشەمە 30 ی
ئابی 2023 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای
كه‌شناسی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: سبه‌ینێ لەناوچە شاخاویەکان نیمچە ھەور دەبێت
و لەکاتەکانی نێوان دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و باران
لە سنوری ناوچە شاخاویەکانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد
بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ پلە نزمتر دەبێتەوە، خێرای با لەسەر خۆ دەبێت ١٠-١٥ کم/س
ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ :-
ھەولێر ٣٥ پلە
سلێمانی ٣٤ پلە
دھۆک ٣٤ پلە
ھەڵەبجە ٣٥ پلە
کەرکوک ٣٦ پلە
گەرمیان ٣٩ پلە
راپەرین ٣٥ پلە
سۆران ٣٣ پلە
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت لە
دوو سبەی پێنجشه‌ممەوە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و کاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردە
لەسەر ناوچەکانمان لاواز دەبێت.