سێ کرێکار کەوتنە ناو مەنهۆڵێک و یه‌كێكیان گیانی له ده‌ستدا
10:17 - 29/08/2023
"زەمەن"
له كاتی كاركردن له
پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر، سێ كرێكار كه‌وتنه ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه و یه‌كێكیان
گیانی له ده‌ستدا.
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر
رایگه‌یاند: سێ كارێكار ئیشیان له پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆدا كردووه و له كاتی به‌ستنه‌وه‌ی
دوو مه‌نهۆڵ، خۆڵه‌كه داڕماوه به‌سه‌ریاندا.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه،
یه‌كێك له كرێكاره‌كان كه 30 خوله‌ك له ژێر خۆڵه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه گیانی له
ده‌ستداوه و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش ڕزگاركراون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.