نرخی كارهبای موهلیدهی سیتیهكان دیاریكرا
09:25 - 29/08/2023
"زەمەن"
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى
نیشتەجێبوون (ستییەکان)، کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی
بۆ مانگی ئاب دیاریکرد، کە بریتیە لە (276) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانى
ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ
خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان
بریتیە لە (276) دینار، لە کاتێکدا مانگى تەمووز (6 ) نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە
(274) دینار بوو.
بهڕێوهبهرایهتی كارهبای سلێمانی دهڵێت پێویستیشە
سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر
زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.